trump ardogan

له‌سه‌ر كورد گڕژیى كه‌وته‌وه‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا

چه‌ند كاتژمێرێك دواى لێدوانه‌كه‌ى جۆن بۆڵتنى راوێژكارى  ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كورد سه‌رۆكایه‌تى توركیا وه‌ڵامى بوڵتنى دایه‌وه‌ و قسه‌كانى بۆڵتنى به‌ تۆمه‌ت وه‌سف كرد.

ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ بێ گره‌نتیكردنى پاراستنى كورد هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆڵتن گوتى “له‌ هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا ده‌بێت هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات”.
 
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانى توركیاى نیگه‌ران كرد، چه‌ند سه‌عاتێك دواى لێدوانه‌كه‌ى بۆڵتن، ئیبراهیم كاڵنى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ئه‌و قسانه‌ى به‌ “تۆمه‌تى نالۆژیكى” وه‌سف كرد.

كاڵن ده‌ڵێ” تۆمه‌تباركردنى ئێمه‌ به‌ لێدانى كورد نالۆژیكییه‌، ئێمه‌ له‌سووریا ته‌نیا داعش و یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ ئامانج”.

له‌وه‌ته‌ى تره‌مپ راى گه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانى له‌ سووریا ده‌كێشێته‌وه‌، هیچ گرژییه‌كى راگه‌یاندن له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت میدیاكانى توركیا ستایشى كاره‌كانى ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كه‌ى بۆڵتن جارێكى تر له‌سه‌ر ئاستى راگه‌یاندنى گرژیى دروستكرده‌وه‌. 

وشە – فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ت خوێنده‌وه‌ بفه‌رموو له‌خواره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن.

خۆشحاڵین نوێكارییه‌كانی مامه‌ڵه‌ت پێ بگات.