باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق زانیاریه‌ك گرنگ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “وه‌رگرتنی ڤیزا خێراتر ده‌كرێت”.
له‌میانی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، جۆن ویلیكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بهڵێنیدا چیتر وه‌رگرتنی ڤیزای به‌ریتانیا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بێت.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه‌له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌و دانیشتنه‌دا كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌باڵیۆزی به‌ریتانیا كردوه ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ هاتوچۆو گه‌شتكردن له‌نێوان هه‌ردولادا به‌تایبه‌تی بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه بتوانن سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه
له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆن ویلیكس باڵیۆزی به‌ریتانیا بهڵێنیدا كه له‌مه‌ودا پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش خێراتر ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی ئێستا نامێنێته‌وه.