wrg

ئەم نەریتانە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سکدا

رۆژی سێ شەممە دەستەی ئەڵمانی بۆ تەندروستی خۆراکی ئاشکرایکرد چەند نەریتێک هەیە هۆکاری کۆبوونەوەی چەوریە لە ناوچەی سکدا، وەک:

کەم خەوی
کەم خەوی دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی ستیرۆید کۆرتیزۆل کە بەرپرسە لە ئارەزووی خوارردن، بۆ دابەزاندنی ئاستی ئەم هۆڕمۆنە دەبێت 7 بۆ 8 کاتژمێر بخەوین.


خواردنەوەی شیرینکراو
شەکری ناو خواردنەوە شیرینکراوەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و باشترین چارەسەر ئەوەیە لەجیاتی ئەم خواردنەوانە ئاو بخۆینەوە.

خواردنی کەم چەوری
چەند پسپۆرێکی ئەڵمانی هۆشداریان دەربارەی ئەو بەرهەمانەدا کەلەسەری نوسراوە (کەم چەوری) و دەڵێن بڕێکی زۆر شەکریان تێ دەکرێت.

دانیشتن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ
دانیشتن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دەبێتە هۆی هێواشکردنەوەی پرۆسەی گۆرینی خۆراک بۆ وزە، هەربۆیە پسپۆران ئامۆژگاری دەدەن لەکاتی ئەنجامدانی کاری رۆژانەدا بەپێ بڕۆین لەجیاتی ئەوەی هۆکارەکانی گواستنەوە یان قادرمەی کارەبایی بەکاربهێنین.

خواردن لە کاتێکی درەنگدا
ئەگەر پێش خەوتن بە ماوەیەکی کەم خۆراک بخۆیت گەدە سەرقاڵ دەبێت بە خۆراک هەرسکردن و هیلاک دەبێت هەربۆیە پسۆران ئامۆژگاری دەدەن پێش دوو کاتژمێر لەکاتی خەوتن هیچ نەخۆین تاکو چەوری لە ناوچەی سک کۆنەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌: دوارۆژ

SHOPPING CART

close