xudda

ئەو خۆراکانەی کاری رژێنی دەرەقی تێک دەدەن

کاتێ رژێنی دەرەقی لەلەشی مرۆڤدا چالاک دەبێ بەشێوەیەکی زیادەڕەویی ئەوا پزیشکان رێنمایی دەدەن بەئاگاداربون لەو جۆرە خۆراکەی دەیخۆن. ئەم گرفتە کاتێ دەبێ کەرژێنی دەرەقی رێژەیەکی زیاتری ھۆرمۆن بەرھەم دەھێنێت ئەمەش نەخۆشیەکە دەردەخات و نیشانەی وەک دابەزینی لەناکاوی کێش و دڵەراوکێ و ئارەقەکردنەوە و گرفتی خەوتن و لاوازی ماسولکەکان دروست دەکات.

 بەپێی زانیارییەکانی “میدیکاڵ نیوز تودەی” نەخۆشی زۆر چالاکی رژێنی دەرەقی زیاتر توشی ژنان دەبێ وەک لەپیاوان. توشبوان دەبێ ئاگاداری ئەوەبن کەدەیخۆن، دەبێ خۆ لەو خۆراکانە بەدووربگرن کەیۆدی زۆرە چونکە زیاتر ھۆرمۆنی رژێنی دەرەقی زیاد دەبێ و ئەمەش گیراوە کافایینەکانیش دەگرێتەوە، یۆد بەشێوەیەکی گەورە لەخواردەمەنییە دەریاییەکان و ماسی تونەدا زۆرە سەرباری بەرھەمەکانی شیر.

 بۆ خۆپاراستن لەزۆربونی یۆد، دەکرێ پەنا ببرێتە بەر سپێنەی ھێلکە و سەوزەی فرێش سەرباری ئەو خوێیەی یۆدی تێدا نیە، دەبێ گۆشتی مانگا و مریشک بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بخورێت.

قەرنابیت و کەلەرم بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی رژێنی دەرەقی دادەبەزێنێ و ئەم جۆرە کەسە دەبێ ھێندەی دەتوانن لەسەوزە بەدووربن.

 ئەم جۆرە کەسانە پێویستە کالیسیۆم و ڤیتامین دی وەربگرن، چونکە زۆر چالاکی دەرەقی کاریگەری لەسەر تەندروستی ئێسک ھەیە. بەوپێیەی لەشمان پێویستی بەئاسنە بۆیە کەمبونی دەبێتە ھۆی زۆر چالاکی رژێنی دەرەقی، ئەمەش لەنیسک و پاقلە و سپێناخ و نۆکدا ھەیە.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

SHOPPING CART

close