zaituni xoshkraw

ئاگاداری خواردنی ئەو زەیتوونە خۆشکراوەبن کە لەبازاڕ دەفرۆشرێت

پسپۆرانی تەندروستی گشتی لە بریتانیا هۆشداری لەبارەی خواردنی زەیتونی خۆشكراو دەدەن دەڵێن:” پێنج دەنك لە زەیتونی خۆشكراو پێك هاتووە لە سێ بەشی ئەو خوێیەی رۆژانە پێویستە كەسانی پێگەیشتو بیخۆن”.

 
توێژەرانی زانكۆی ماری لە لەندەن دەڵێن:” خەڵکی ئاگادارنین لەوەی ئەم خواردنە سووك و خێرایانە چەند مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەكات”.

ئەو توێژەرانە پشكنینیان بۆ  555 جۆری خواردنی سووك كردووە  لەوانە جۆرەكان زەیتون، دەڵێن:” ئەو بڕەی پێویستە مرۆڤ رۆژانە بیخوات نابێت لە 6 گرام زیاتر بێت ولە زەیتوندا  5 گرام خوێ لە هەر 100 گڕامێكدا هەیە كە ئەوەش رێژەیەكی مەترسیدارە”. 

وتیشیان لە هەر چوار خواردنێك یەكێكیان رێژەیەكی مەترسیداری خوێی تێدایە  بێ ئەوەی راستی بڕەكە لەسەر خواردنەكە بنوسرێت بۆیە بەكاربەر ناتوانێت لەكاتی هەڵبژاردنیاندا بڕیاری تەندروست بدات.  
ئەمە تەنها پەیوەندی بە زەیتونەوە نییە بەڵكو زۆربەی زۆری ئەو خۆراكانەی لەبازاڕەكان هەن رێژەیەكی زۆری خوێ و چەوری تێدایە.

دواڕۆژ – پێداچوونەوە: پەری

SHOPPING CART

close