خوێ یەكێكە لە گرنگترین ئەو مادە خۆراکیانەی كە بۆ تەندروستی پێویستە بەڵام ئەگەر بەرێژەی پێویست لە جەستەدا نەبێت، دەبێتە مەترسی لەسەر جەستە، زۆربەكار هێنانی خوێ ناتەندروستە و تووش نەخۆشیت دەكات و هەروەها كەم بەكارهێنانی مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات و گرنگترینیان ئەمانەنەن:
كەم خواردنی خوێ دەبێتە هۆی دابەزینی زەخت و فشاری خوێن
كەم خوێی خۆڕاگری جەستە بەرامبەر بە ئەنسۆلین زیاد دەكات
ئەگەری مردن و گیان لەدەستدان زیاد دەكات بە هۆی ئەوەی دەبێتە هۆی كێشە و نەخوشییەكانی دڵ كەمی خوێ كۆلیسترۆڵی LDL و گلیسیرایدەكان (تێكەڵەی چەوەری و گلیسیرین) بەرز دەكاتەوە.
لەو كەسانەی نەخۆشی شەركەیان هەیە ئەگەری گیان لەدەستدان زیاد دەكات
كەمبوونەوەی رێژەی خوێی خوێن دەبێتە هۆی چونە ناو حاڵەتی بێ ئاگایی (غەیبووبە) درێژخایەن، مەرگی مێشك و گیان لەدەست دان.
سهرچاوه: دوارۆژ