خانمی به‌رێز پێش هه‌موو شتێك دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێ به‌وه‌ی كێشتان زۆره له زۆۆربه‌ی ئه‌وه كه‌سانه‌ی كێشیان زۆۆره لهئافرهتانن به‌گوێره‌ی راپۆڕتی ٢٠٠٥ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ٤٠٠ ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست كێشی زیاده‌وه ده‌ناڵێنن كه رێژه‌ی زۆۆریان له ره‌گه‌زی مێن.
خاڵی دووه‌م: كێش زیادی یا لاوازی له‌ئافره‌تاندا هیچ كامیان پێی رازی نین ئه‌وانه‌ی كێشیان زیاده ده‌یانه‌وێ خۆیان لاواز بكه‌ن ئه‌وانه‌ی كێشیان كه‌مه ده‌یانه‌وێت كێشیان زیاد بكه‌ن و هه‌ردوو جۆر بووه بهخولیایان كه خۆیان له‌و دۆخه‌ی ئێستا ده‌ربهێنن به‌ڵام رێگا راسته‌كه ئه‌وه‌یه كێشێكی ئاساییت هه‌بێت.
خاڵی سێیه‌م: پێویسته ئه‌وه بزانی كه زۆۆر بوونی كێش یا دابه‌زینی كێش له ئافره‌تاندا هۆكارێكی سه‌یری هه‌یه ئه‌ویش تێكچوونی هۆرمۆنی مێینه (هۆرمۆنی ئیسترۆجین)ه كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر زۆربوونی كێش یا كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش هه‌یه.
له‌م دۆخه‌دا راسته‌وخۆ بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه كێشت دابه‌زێنیت یا كێشت زۆر بكه‌یت، چه‌ندین رێگه ده‌گریته به‌ر و چه‌ندین چاره‌سه‌ری كیمیای و سروشتی به‌كارده‌هێنیت دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌كان كێشت وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه، دوای ئه‌وه بێزار ده‌بیت و پێت وایه هیچ شتێك كێشی به‌رێزتان وه‌ك ئه‌وه لێناكات كه‌ده‌ته‌وێت تووشی چه‌ندین كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بیته‌وه له‌گه‌ڵ ناخی خۆتدا.
خانمی به‌رێز ئه‌گه‌ر تێكچوونی هۆرمۆنت هه‌یه ئه‌وا بۆ زیادبوونی كێش یا كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش په‌نا مه‌به به‌ر چاره‌سه‌ری كیمیایی یا سروشتی به‌ڵكو هۆكاری ئه‌و دۆخی جه‌سته‌ی خۆت چاره‌سه‌ر بكه كه بریتییه له‌و چه‌ند رێگه‌یه‌ی خواره‌وه، چونكه بێسووده چاره‌سه‌ری وه‌رگرتنی دابه‌زینی كێش و زۆۆربوونی كێش هه‌تا كێشه‌ی هۆرمۆنت چاره‌سه‌ر نه‌كه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روون بیت ده‌بێت بهكوورتی نیشانه‌كانی تێكچوونی هۆرمۆنی مێینه بزانیت كه ئه‌مانه‌ن: تێكچوونی سووڕی مانگانه، بوونی هه‌وكردن، تووڕه‌ی، ده‌ركه‌وتنی موو له‌رووخسار، تێكچوونی خه‌و، زۆۆربوونی قه‌له‌قی و خه‌م، هه‌ستكردنی به‌ئازار لهدامێندا له‌كاتی سێكس كردن‌دا، رووتانه‌وه‌ی قژ، شه‌كه‌تی و ماندوویی.
له‌دۆخی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی مێیه‌نه ئه‌م نیشانه‌نی ده‌بێت: زیادبوونی هه‌وكردن، نه‌مانی حه‌زی خواردن، تێكچوونی دۆخی ده‌روونی، هه‌ستكردن بهسهئێشهیهكی به‌رده‌وام، به‌ڵام زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنه‌كه تێكچوونی سووڕی مانگانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دووگیان بوون له‌كاتی دووگیانی‌دا رێژه‌ی هۆرمۆنه‌كه رووبدات ئه‌وا زیانی بۆ كۆرپه‌له‌كه ده‌بێت هۆكارێكه بۆ له‌بارچوونی.
هۆرمۆنێكی دیكه له ئافره‌تاندا بوونی هه‌یه ئه‌ویش هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنه له‌دوای قۆناغی باڵغبوونه‌وه ده‌ست به‌ده‌ردانی ده‌كرێت سوودی زۆری بۆ دووگیان بوونی خانمان هه‌یه، دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ش هانی مه‌مك ده‌دات بۆ دروستكردنی شیر.
ئه‌گه‌ر رێژه‌ی هۆرمۆنی پرۆجسترن كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا سووڕی مانگانه تێكده‌چێت و زۆۆرجار خانمان تووشی خوێنبه‌ربوون و ئازار و له‌بارچوونی منداڵیش ده‌كات له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌زی سێكسی ئافره‌ت و كێشی له‌شیش زیاد ده‌كات و كێشه‌ش دروست ده‌كات لهمیزڵداندا.
له له‌شی هه‌ر ئافره‌تێكدا هۆرمۆنی مێینه رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌یه و رێژه‌یه‌كی كه‌میش له‌هۆرمۆنی نێرینه هه‌یه هه‌ركات ئه‌و رێژه‌ی هۆرمۆنی نێرینه زیادی كرد ئه‌وا دروستبوونی كێشی زۆری له‌ش رووده‌ده‌ن.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی لاوازی یاخود زۆربوونی كێش بریتییه لهنهتهواوی كاركردنی هۆرمۆنی غوده.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه یه‌كسه‌ر په‌نا مهبهبهر دابه‌زاندن یا زۆركێش چونكه بێسوود ده‌بێت هه‌وڵه‌كانت له‌بری ئه‌وه هۆكاری زۆربوونی كێشت یا دابه‌زینی كێشت چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا زانیاری بوو ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن و هۆرمۆنیان تێكچووه و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ریجێمی قورس و وه‌رزشی قورس به‌جۆرێك وه‌رزشه‌كه له نیو كاتژمێر زیاتر بێت ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی هۆرمۆنیان.
چاره‌سه‌ری نموونه‌یی سروشتی بۆ رێكخستنی هۆرمۆن و نه‌مانی هه‌وكردنی ئافره‌تان له‌ئێستادا بریتییه له پۆنیكا زۆربه‌ی پزیشكانی نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان بۆ نه‌خۆشه‌كانیانی ده‌نووسن به‌كاری بهێنن بۆ رێكخستنی هۆرمۆن و كێشه‌كانی ئافره‌تان، بۆ سوودوهرگرنتی زیاتر باشتره له‌گه‌ڵیدا رازیانه بخورێت به‌م نزیكانه رازیانه به‌شێوه‌ی ئاوتك و زه‌یت كه كوالیتیان ته‌واو به‌رزه به‌رده‌ست ده‌بن.
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه كێشه‌ی كه‌م خوێنی هه‌بێت ئه‌وا پێیوسته تووی وشك بخوات له‌چاره‌سه‌ری سروشتی بێ زیانیشدا بریتییه لهشیرهتووت و حرمل یاخود كه‌پسوولی چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی سروشتی كه له‌خواره‌وه دامانناوه، به‌م نزیكانه‌ش حرمل به‌رده‌ست ده‌بێ.
هۆكاری ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆۆربه‌ی خانمانی كڕیارمان داوای چاره‌سه‌ری كێش دابه‌زاندن یا زۆۆربوونی كێش ده‌كه‌ن و به‌بێ ره‌چاوكردنی هۆكاری كێشه‌ی كێشی له‌شیان، بهمزیكانه باس له‌جۆر و زیانه‌كانی ئه‌و كاڵایانه ده‌كه‌ین به‌ناوی كاڵای سروشتییه‌وه ده‌درێ به‌خانمان و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی لاوه‌كییان ده‌كات.
خانمای به‌رێز تكایه تكایه ئه‌گه‌ر تێكچوونی هۆرمۆنت هه‌یه به‌بێ راوێژ كاڵا به‌كار مه‌هێنه و داوای زۆۆركردن یا دابه‌زینی كێشمان لێمه‌كه بفه‌رموون له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی شاره‌زای ده‌رمانی گیایی و چاره‌سه‌ری سروشتی گفتوگۆ بكه‌ن له‌رێگه‌ی ژماره مۆبایلی ٠٧٥٠١٤٦٩٨٩٨ ڤایبه‌ر یا ٠٧٧٣٣٤٦٩٨٩٨ ڤایبه‌ر یاخود نامه بنێرن بۆ په‌ڕه‌كه‌مان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی mamallecom یاخود لهدایرێكت له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام نامه‌بنێرن به‌ناونیشانی mamallecom
-
شیره تووت- كه‌مخوێنی، كۆكه، شه‌كره، سكچوون5.000 د.ع
-
پۆنیكا punica باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئافره‌تانProduct on sale10.000 د.ع
12.000 د.ع