zardachaw

زانکۆی تێمپڵ: دەتوانرێت لەداهاتوودا زەردەچەو بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەکاربهێندرێت

پزیشکانی زانکۆی تێمپڵ پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی زەردەچەو و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.

زەردەچەو جگەلەوەی تامێکی تایبەت بە خواردن دەبەخشێت، یەکێکە لەو ماددانەشی کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە گرفتە تەندروستییەکان بەکاردەهات. هەندێ توێژینەوەش لەبارەی سوودەکانی کراون و نوێترینیان دەریدەخات، ئەو ماددانەی لەنێو زەردەچەودا هەن دەتوانرێت لەداهاتوودا وەک دەرمان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە بەکاربهێنرێت.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە روونیدەکەنەوە، زەردەچەو بە ماددەیەکی دژەئۆکسێن دەوڵەمەندە کە بە (کورکیوم یان دایفرولئیلمیسان) ناسراوە و زۆر دەمێکە پزیشکان توێژینەوە لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم ماددەیە لەسەر جەستە دەکەن بەتایبەت لەبواری چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

پزیشکانی زانکۆی تێمپل هیواخوازن لە داهاتوودا لەم ماددەیە دەرمانێک دروستبکەن بۆ چارەسەری شێرپەنجە. توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە.

سه‌رچاوه‌: رووداو

SHOPPING CART

close